وه‌زیرێكی كورد: مالكی كات ده‌كوژێت
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، وه‌زیری بازرگانی عێراق، خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، رایگه‌یاند، مالكی ده‌یه‌وێت كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان درێژه پێبدات‌و كورد لاواز بكات‌و به‌و هۆیه‌وه سوننه‌كان له‌خۆی نزیك ده‌كاته‌وه‌و دواتر به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵدا پێكده‌هێنێت.
چه‌ند رۆژێكه دۆخی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ته‌واوی ئاڵۆزبوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌و ناوچانه جێگیركراون‌و له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وتیشی، نوری مالكی ده‌یه‌وێت كات بكوژێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ده‌یدات به‌كورد، چونكه به‌ڵینه‌كانی مالكی جیاوازه له‌كرداره‌كانی.
وته‌كانی وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌كاتێكدایه كه له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ، سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، پێشنیاری پێكهێنای ئیداره‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌ش كرا له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێمدا بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه ده‌ربری.
وه‌زیره كورده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌پێویستی ده‌زانێت كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان زیره‌كانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
توندبونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دوای ئه‌وه هات كه مانگی ئایاری رابردوو له‌لایه‌ن نوری مالكییه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله پێكهێنراو ره‌وانه‌ی ناوچه دابرێنراوه‌كانی كه‌ركوك‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین كرا.
