لە شەڕى کورد و ئیسلامییەکانى سووریادا، 36 کەس کوژران

لە شەڕى کورد و ئیسلامییەکانى سووریادا، 36 کەس کوژران
20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- لە ئەنجامى شەڕ و پێکدادانى نێوان هێزەکانى پارتى یەکیەتیى دیموکرات و هێزە ئیسلامییەکانى نەسرە، لە کوردستانى سووریا، 16 چەکدارى ئیسلامییەکان و 20 چەکدارى پارتى یەکیەتیى دیموکرات، کوژران.

شەوى رابردوو، لە شارۆچکەى سەریکانى لە کوردستانى سووریا و لە نزیک سنوورى تورکیا، هێزەکانى بەرەى ئیسلامیى نەسرە لەگەڵ هێزەکانى پارتى یەکیەتیى دیموکرات لە کوردستانى سووریا، بەگژ یەکتردا چوونەوە.
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى ئەڵمانیا، لە ئەنجامى ئەم شەڕەدا، 16 چەکدارى هێزە ئیسلامییەکان و 20 چەکدارى هێزەکانى پارتى یەکیەتیى دیموکرات، کوژراون.
ئاژانسى فورات نیوز، لە هەواڵێکدا لەمبارەیەوە، ژمارەى کوژراوەکانى بەرەى نەسرەى بە 26 کەس باس کردووە و هەروەها ئاماژەى بەوە داوە کە بەرپرسى پارتى یەکیەتیى دیموکرات لە شارى سەرێکانى، کوژراوە.
Top