سه‌در: ئەگەر ئەمریكا بۆ پشتیوانی كورد هێزەكانی بهێنێتەوە ناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان، رووبەرڕوی دەوەستینەوە
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دوێنێ شه‌ممه بڵاویانكرده‌وه ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی جێگیركردنی هێزه‌كانی كردوه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان تا رێگری بكات له‌پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و گرژییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم كۆتایی پێ بهێنرێت.
زیا‌ء ئه‌سه‌دی ئه‌مینداری گشتی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در به رۆژنامه‌ی \"العالم\"" ی عێراقی راگه‌یاند گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی كارێكی رێگه‌پێنه‌دراوه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوو ده‌وڵه‌تی جیا نین تا پێویستیان به هێزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت و هه‌رێم به‌شێكه له‌عێراق.
ئه‌سه‌دی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان جێگیربكرێن وتی بڕیاردان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ستی موقته‌دا سه‌دردایه."
