په‌كه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌رگری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات

په‌كه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌رگری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات
19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- لەگەڵ گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و جووڵه‌ی سه‌ربازی هه‌ردوولا، کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان كه‌ باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌یه‌ ڕایدەگەیەنێ ئەوان خاوەنی ھێزی پاراستنی گەلن و پابەندن بەپرەنسیپی پاراستنی گەل و خاکی کوردستان.
لەمبارەیەوە ڕۆژ وڵات بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان بە (باس نیوز)ی ڕاگەیاند ھیچ کەسێک ناتوانێ بڵێ کەرکووک شارێکی کوردستانی نییە، ئێسته‌ش کە کێشەی لەسەرە دەبێت بەڕێگای ئاشتیانە کێشەکەی چارەسەر بکرێت و لە دەرەوەی چارەسەری ئاشتیانەش ھەنگاوی تر کاردانەوەی خراپی دەبێت.
گوتیشی لە ئەگەری ھێرش کردنە سەر کەرکووک یان ناوچەیەکی تری کوردستان، وەک پابەندبوون بەپرەنسیپی نەگۆڕمان ھەرکات ھێرش بکرێت ئێمە ئامادەین بۆ بەرگری کردن لە گەل و خاکی کوردستان.
پێشتریش موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان ڕایگەیاندبوو ئەگەر ھێرش لەسەر گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێت ئەوا پەکەکە ئامادەیە ھێز ڕەوانەی ڕۆژئاوا بکات بۆ پاراستنی گەلی کوردستان.
Top