مالیكی بۆ پێشمەرگە: نەكەن نزیكی هێزەكانی عێراق ببنەوە
به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌ماڵپه‌ری تۆری هه‌واڵی عێراقیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وته‌بێژی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، \""داوا له‌هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای عێراق ده‌كه‌ین له‌و ناوچانه‌ی كراوه‌ن له‌گه‌ڵ ناوچه تێكه‌ڵه‌كان له‌و په‌ری حاڵه‌تی وریایی‌و دان بهخۆداگریدا بن له‌هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیستیفزازی چاوه‌روانكراو له‌به‌رامبه‌رتاندا، هاوكات داوا له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌ین شوێنه‌كانی خۆیان نهگۆڕنو له‌هێزه‌كانی سوپای عێراق نزیك نه‌بنه‌وه\"".
ئه‌وه‌ی جێی تێبینی‌و سه‌رنجه له‌به‌یاننامه‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا له‌بری زاراوه‌ی \""ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان\"" كه له‌ده‌ستوری عێراقدا به‌و زاراوه‌یه هاتووه، مالكی زاراوه‌ی \""ناوچه تێكه‌ڵه‌كان\"" بۆ ئه‌و ناوچانه به‌كارده‌هێنێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی مالكی له‌كاتێكدایه كه به‌هه‌مان شێوه‌ش 15ی ئه‌م مانگه، نوسینگه‌كه‌ی نوری مالكی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو هۆشداری دایه پێشمه‌رگه‌و رایگه‌یاندبوو، \""داوا له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه هیچ كارێك ئه‌نجامنه‌ده‌ن كه ببێته‌هۆی دروستكردنی گرژی له‌ناوچه تێكهڵهكاندا، هاوكات داوایان لێده‌كه‌ین دووربكه‌ونه‌وه له‌هێزه حوكومییهكانو ئیستیفزازكردنیان\"".
رۆژی هه‌ینی رابردوو 16-11 شه‌ڕو روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا له‌دووزخورماتو دروست بوو، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراو نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوون‌و تائێستاش ره‌وشی ئه‌و ناوچانه هێور نه‌بۆته‌وه.
رۆژێك دوای ئه‌و پێكدادانه‌ش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌گه‌لی كوردستان كرد ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی هەر روداوێکی نەخوازراو، راشیگه‌یاند، \""هەرێمی كوردستان ئامادەباشی تەواوی هەیە بۆ روبەروبونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بۆ بەرگریكردن لەخاكو گشت هاوڵاتیانیان.
هاوكات دوێنێ، یه‌كشه‌مه‌ش، رۆژنامه‌ی \""السیاسه\""ی كوه‌یتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه واشنتۆن هاتۆته سه‌رخه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه‌ی دووزخورماتوو، له‌وباره‌یه‌وه جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، \""هه‌ر پێكدادانێك له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق هێڵی سوره‌و له‌ئه‌گه‌ری رودانی هه‌ر پێكدادانێكی له‌و جۆره‌دا ئه‌مه‌ریكا ته‌ده‌خول ده‌كات\"".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو كه یه‌كێك له‌پێشنیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتاییهێنان به‌ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له‌ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، به‌ئامانجی رونه‌دانی پێكددان له‌نێوان هه‌ردولادا، به‌ڵام مالكی ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكردۆته‌وه."
