لیستی برایه‌تی: به‌ئه‌نقه‌ست مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ناكرێت
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ ئاوێنه‌نیوز ناردووه، لیستی برایه‌تی كه‌ركوك داواده‌كه‌ن له‌رێكه‌وتی (20/4/2013) هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت، هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت.
له‌خاڵێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا كه دوێنێ، یه‌كشه‌ممه، بڵاویانكردۆته‌وه، لیستی برایه‌تی كه‌ركوك هۆكاری ئه‌و روداوانه‌ی كه روو ده‌ده‌ن‌و دێنه پێش، ده‌گێڕنه‌وه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ئه‌نقه‌ستی مادده‌ی 140، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانن په‌له بكرێت له‌جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و مادده‌یه، وه‌كو به‌شێك له‌پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ئێستا.
راشیده‌گه‌یه‌نن، هه‌موو پارته به‌شداره‌كانی ناو لیستی برایه‌تی به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن.
له‌كۆی 41 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، لیستی برایه‌تی كه‌ركوك كه سه‌رجه‌م حیزبه كورسیه‌كانی سنوری پارێزگا له‌خۆده‌گرێت خاوه‌نی 26 كورسیه.
لیستی برایه‌تی بۆ به‌رگرتن له‌دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی قه‌زای خورماتوو، داوای یه‌كهه‌ڵوێستی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی پارێزگاكانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌كه‌ن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو 16-11 شه‌ڕ‌و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا له‌دووزخورماتو دروست بوو، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا‌و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوون‌و تائێستاش ره‌وشی ئه‌و ناوچانه هێور نه‌بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی دیجله به‌پێشێلكردنی ده‌ستورو قانون ناوده‌به‌ن‌و ده‌خوازن له‌بری دیجله هێزه ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه به‌هێز بكرێن.
به‌هۆی ناكۆكی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌وه، له‌ساڵی 2009وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامنه‌دراوه‌و بریاره 20ی نیسانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
-ئاوێنە
