سێشەممەی داهاتوو پردی دێگەڵە دەكرێتەوە
فه‌رهه‌نگ سابیر به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌هۆی رووداوێكی هاتوچوو پردی دێگه‌ڵه‌ی نێوان هه‌ولێر و كۆیه رووخا، ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبان ده‌ستیان كرد به كاری پێویست بۆ دروستكردنی پردێكی تر له‌م شوێنه.
وتیشی: \"له‌كاتی ئێستا پردێكی تر له‌هه‌مان شوێن به درێژی 34.4مه‌تر و پانی 4.2مه‌تر دروستكرایه‌وه و توانای هه‌ڵگرتنی 50ته‌ن قورسایی هه‌یه\"".
فه‌رهه‌نگ سابیر روونیشیكرده‌وه : له دوو رۆژی داهاتوو ئه‌و پرده دووباره به‌رووی هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه، تاكو بتواندرێ هاتوچۆی هاوڵاتیان نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ئاسایی بكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دروستكردنی پردێكی تر له دێگه‌ڵه بۆ هه‌میشه‌یی ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌دووسایدكردنی رێگای هه‌ولێر كۆیه نابێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و دووسایده‌ی دروستده‌كرێت به شوێنێكی تردا ده‌ڕوات و به‌دیزاینێكی تر دروست ده‌كرێت.
پردی دێگه‌ڵه له ساڵی 1976 دروستكراوه، یه‌كێكه له پرده ستراتیجیه‌كان و رێگای نێوان هه‌ولێر كۆیه و هه‌ولێر سلێمانی و دوكان و چه‌ند شوێنێكی تر به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه ، له 3/11/2012 به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر رووخا.
-خەندان"
