به‌هۆی هێزه‌كانی دیجله‌وه هاوپه‌یمانی كوردستانی و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن
شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری‌و ئاسایش له په‌رله‌مانی عیراق، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان كه سێ نوێنه‌ری كوردی تێدایه، به‌درێژی باسی كێشه‌ی پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌مان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌ر به‌هاوپیه‌مانی نیشتمانی و به‌تایبه‌ت كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی قانون، وه‌ڵامێكی ئیجابیمان له‌وباره‌یه‌وه وه‌رنه‌گرت‌و نه‌گه‌یشتینه هیچ رێكه‌وتنێك\".
سێ په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی نێو لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق، بریتین له هه‌ریه‌ك له: حه‌سه‌ن جیهاد (یه‌كێتی)، شوان محه‌ممه‌د ته‌ها (پارتی) له هاوپه‌یمانی كوردستان، سه‌ردار عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان.
شوان محه‌ممه‌د، وتیشی:\"" ئێمه داوامانكرد لیژنه‌یه‌كی بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان پێكبهێنرێت‌و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ین كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ی تیادایه، به‌ڵام ئه‌وان داواكارییه‌كه‌ی ئێمه‌یان ره‌تكرده‌وه، بۆیه ئێمه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌مان بایكۆتكرد‌و به بێ هیچ ئه‌نجامێك، مایه‌وه\"".
ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، پێییوایه، لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك له‌سه‌ر كێشه‌ی پێكهێنانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله بنێت‌و به‌پێویستی ده‌زانێت هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستی جدی ببینن، ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا ئه‌نجامی مه‌ترسیداری ده‌بێت، چونكه پێكهێنانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه به بڕوای ئه‌و، مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان.
شوان محه‌ممه‌د، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی عه‌سكه‌رتارییه‌ت بونیات بنێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق و گه‌لی كورد نابێت.
وتیشی: \""نابێت هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بێده‌نگبن له ئاست هه‌ڕه‌شه‌كانی فه‌رمانده‌یی دیجله، بڕواشمان به‌هیچكام له به‌ڵێنه‌كان نه‌ماوه، پێشتر مالیكی به‌ڵێنی به‌سه‌رۆك كۆمار دابوو ئه‌و هێزه پێكه‌نهێنێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌برد\"".
ئاشكراشیكرد، دوو هه‌نگاو له‌به‌رده‌ست نوێنه‌رانی كورد هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله، وتیشی:\""هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه له دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆمار بكه‌ین، هه‌نگاوی دووه‌میش ئێمه وه‌كو هاوپه‌یمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون و تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵات، بۆ رای گشتی‌و راگه‌یاندنه‌كان، ده‌خه‌ینه‌ڕوو\"".
-خەندان"
