پۆلیسی هه‌ولێر: مانگی رابردوو هه‌موو رۆژێك دزێكمان ده‌ستگیركردوه
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا، پۆلیسی هه‌ولێر به‌هاوكاری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، 32 تاوانباری ده‌ستگیركردووه كه له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێردا چه‌ند دزییهكیان ئه‌نجامداوه‌و تاوانباره‌كانیش دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
عه‌مید عه‌بدولخالق رونیشیكرده‌وه كه زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له دزراوه‌كان ئێستا لای پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانن و داواشی له‌و كه‌سانه كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا دزییان لێكراوه، سه‌ردانی پۆلیسی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
