پارێزگاری هەولێر پرۆژەكانی ناوشارو بەرنامەی قیرتاوكردنی شەقامەكان بەسەردەكاتەوە
پارێزگاری هەولێر وێرای ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەرێوەچوونی كارەكانی ئەو پرۆژەیەو دلنیابوونی لە پەیرەكردن و پابەندبوونیان بە رێنماییە ئەندازەیی و تەكنیكییەكانیان كە لەماوەی دەمانگدا دەبێ شەقامەكەو هەردوو ئاوەرۆكانی بەدرێژی {1600} مەترو لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا بە گوژمەی تێچووی پتر لە چوار ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار جێبەجێ بكرێن ، جەختی لەوە كردەوە كە ئەو كۆمەڵگانە لەسەر بنەمای كەمكردنەوەی قەرەبالغی و جەنجالی هاتوچۆی ناو سەنتەری هەولێرو خزمەتكردنی جوانكارییەكانی ماستەرپلانی قەلای هەولێر و دەوروبەرەكەی لێرە بە دیزاین و كوالێتییەكی سەردەمانە و بە تێچووی پتر لە 30 ملیار دینار دروستكراون و بەشێكن لە روخساری پێشكەوتن و شارستانی هەولێری پایتەخت و ئەم شەقامەش خزمەتێكی گەورە بەرەوشی هاتوچۆی ئەم دەورووبەرەی دەكات .
دواتر بەرنامەی قیرتاوكردنی شەقامە سەرەكی و نێوخۆییەكانی گەرەكی 1 ی فەرمانبەرانی بەسەركردەوە كە سالی پار ، پتر لە 100 هەزار مەتری دووجاو ئەمسالیش پتر لە 100 هەزار مەتری دووجا قیرتاوكردنی بۆ دەكرێت و بەشێكی زۆری تەواوكراوە و لەماوەی دووهەفتەی داهاتووشدا ئەوی تری تەواو دەبێت و خزمەتێكی گەورە بە رەوشی ئاوەدانی و هاتوچۆی ئەو گەرەكە تازەیە دەكات .
