له‌رووداوێكی هاتووچۆدا 6 كه‌سی یه‌ك ماڵبات گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌رووداوێكی هاتووچۆدا 6 كه‌سی یه‌ك ماڵبات گیانیان له‌ده‌ستدا
17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌رێگه‌ی نێوان قه‌زای شه‌قڵاوه‌و ناحیه‌ی هه‌ریر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا - بارهه‌ڵگرێك لێكیاندا له‌ئاكامدا 6 كه‌سی یه‌ك ماڵبات كه‌ نیشته‌جێی ناو ئۆپڵه‌كه‌ بوون ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌بات ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ قوربانی بریتی بوون له‌دایك و باوكێك و چوار منداڵیان، دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمه‌كان بۆ توێكاری گواسترانه‌وه‌ پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر، هاوكات رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی خێرالێخورینه‌وه‌ روویداوه‌.
Top