تاڵەبانی و بارزانی و عەلاوی لە هەولێر كۆدەبنەوە

تاڵەبانی و بارزانی و عەلاوی لە هەولێر كۆدەبنەوە
17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- چەند سەرچاوەیەكی سیاسیی باڵا دووپاتیانكردەوە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كار بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی دەكا بەبەشداری تاڵەبانی و عەلاوی بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی هاوبەش بەرامبەر رژدبوونی مالیكی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە.

رۆژنامەی (ئیتیحاد)ی ئیماراتی لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردووەتەوە كە بارزانی دەیەوێ كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی بە بەشداری جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و ئەیاد عەلاوی سەركردەی لیستی عێراقییە رێكبخا بۆ یەكخستنی هەڵوێست بەرامبەر رژدبوونی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە.

ئەو سەرچاوانە دووپاتیان كردەوە، عەلاوی لەدوو رۆژی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەكا و تائێستاش تاڵەبانی رای خۆی لەوبارەیەوە پێشاننەداوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە تاڵەبانی لەچەند رۆژی رابروودا لەبەیاننامەیەكدا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر لێدوانێكی یەكێك لەپەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا پێشاندا و داوای لە هاوپەیمانی نیشتمانی كرد كە هەڵوێستێكیان هەبێ، بەڵام تا ئێستا ئەو لایەنە بێدەنگی هەڵبژاردووە.
Top