ده‌قى وتارى سه‌رۆك وه‌زيران له فيستيڤاڵى گه‌لاوێژ لە شاری سلێمانی
به ناوی خوا،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ،
میوانانی خۆشه‌ویست،
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن بۆ فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ.
ئه‌دیب و ڕۆشنبیرانی شار و پارچه‌كانی تری كوردستان، هه‌موو میوانان به گشتی، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره ده‌تانبینم. هه‌موو لايه‌كتان ديسان به‌خێر بێن سه‌ر چاوان.
زۆر دڵخۆشم كه هاوكات له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی یادی 228 ساڵه‌ی دروستكردنی شاری سلێمانیدا، لێره‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانپه‌روه‌ری شاری سلێماني‌ی خۆشه‌ویست بكه‌م. مێژووی شاری سلێمانی زۆر له ته‌مه‌نه‌كه‌ی گه‌وره‌تره، سلێمانی به چالاكی و هوشیاری و كوردپه‌ره‌ريی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌یدا مێژوویه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تۆمار كردووه، له به‌ر ئه‌وه سلێمانی هه‌ر له سه‌رده‌می بابانه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا جێگه‌ی شانازيی خه‌ڵكی كوردستان بووه. پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م خه‌ڵكی خۆشه‌ويستى شارى سلێمانی، ئینشاڵڵا هه‌ميشه له پێشكه‌وتندا ده‌بن.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ جگه له‌وه‌ی یادگارێكه بۆ گۆڤاری (گه‌لاوێژ) كه له 10 ساڵی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی زۆری زمان و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیريی كوردی كرد له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ها به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی كار و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیب و سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده. ده‌مه‌وێ زۆر به بايه‌خه‌وه ئه‌وه‌ش بڵێم فيستيڤاڵى ئه‌ده‌بى و ڕووناكبيريى گه‌ڵاوێژ بووه‌ته بۆنه‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيريى زۆر ديار له كوردستاندا، ئه‌نجامدانى به شێوه‌يه‌كى ڕێكوپێكى ساڵانه جێگه‌ى ڕێزه و هيوادارم ساڵ به ساڵ فراونتر ببێت و ببێته بۆنه‌يه‌كى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيريى زۆر گه‌وره له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك فيستيڤاڵانى ووڵاتانى پێشكه‌وتووى جيهانى لێ بێت. هيوادارم به‌رهه‌مى زۆر نايانى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيرى له‌و فيستيڤاڵه پێشكه‌ش بكرێن و جووڵه‌يه‌كى زياتر به كار و داهێنانى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيرى بدات له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستاندا.
له سه‌رانسه‌رى مێژووی كورددا، زانا و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌ى كورد به نه‌بوونی و به‌بێ پشت و په‌نا داهێنانیان كردووه و هونه‌ر و كه‌لتوور و كه‌له‌پووری كوردی‌یان پاراستووه، هه‌موویان به توانا و ڕه‌نجی خۆیان ده‌ركه‌وتن، ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته هاتووه‌ته پێش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتیوانى له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و زانایانی كورد بكات، ئه‌و فیستیڤاڵانه له‌و بواره‌شدا گرنگن. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات، به هاوكاری و شاره‌زایى بوارى فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر، به‌رنامه‌یه‌كى پوخت دابڕێژێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى ئه‌م فه‌رهه‌نگه كه هوكارێكى سه‌ره‌كيى مانه‌وه‌مان بووه و هه‌رواش ده‌مێنێ.
فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ چالاكییه‌كی گرنگه، زۆریش گرنگه كه به‌رده‌وام چالاكيی گه‌وره و ڕۆشنبیری له سلێمانی ده‌كرێن، ئه‌وه له به‌رچاوی هه‌موومانه. به بیرم دێت یه‌كه‌م كه‌س كه باسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردین و بڵاویشى كرده‌وه كه سلێمانی بكرێته پایته‌ختی ڕۆشنبیريی كوردستان، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بوو كه ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵمان به‌شداره، كه ئه‌و كات له كابینه‌ی پێنجه‌مدا وه‌زیری ڕۆشنبیری بوو، پێشنیازه‌كه‌ی گونجاو بوو به لای ئێمه‌وه، به لاى ئێمه‌وه زۆر گونجاو بوو كه سلێمانى بكرێ به پايته‌ختى ڕۆشنبيريى كوردستان، هه‌روه‌ها كه له ساڵی 2010دا پڕۆژه بڕیارێك له لایه‌ن 20 په‌رله‌مانتار كه خه‌ڵكی سلێمانی و شاره جیاجیاكانی كوردستان بوون، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرا، پشتیوانیمان لێ كرد. ئێستاش لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه به زووترين كات په‌سه‌ند بكات، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم دوای ئه‌وه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئیداره و ڕۆشنبیرانی سلێمانی كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه پێويسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابمه‌زرێن، له شارى سلێمانيدا بيكه‌ين. ديسانه‌وه هه‌ر به پێى ئه‌و پێوارانه‌ى كه ئێستاش باس كرا، كاك جه‌مال باسى كرد، ديسانه‌وه من لێره‌وه پشتگيريى خۆم وه‌كو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه سلێمانى ببێته پايته‌ختى ڕۆشنبيريى كوردستان و ديسانه‌وه داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌ين كه به زووترين كات، ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات.
لێره‌وه ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه ڕابكێشم كه كاتێك كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ئه‌و پێشنیازه ده‌كه‌ن و پشتیوانی ده‌كه‌ن، به هۆی ڕابردوو و چالاكيی ئێستای سلێمانییه. كاتی خۆیشی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا نازناوی \"شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی\"" پێ درا هه‌ر به هۆی شۆڕشگێڕيی خه‌ڵكه‌كه‌يه‌وه بووه.
سلێمانی جگه له‌وه‌ی به ده‌ركردنی گۆڤاری (پێشكه‌وتن) درێژه‌ی به كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ريی به‌درخانییه‌كان دا، به به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی خزمه‌تی زمان و كه‌لتوور و هونه‌ری كوردی كردووه. له بواری فكر و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاريی نه‌ته‌وه‌ییشدا ڕۆڵیكی یه‌كجار گرنگی له مێژووی كوردستاندا گێڕاوه. په‌روه‌رده‌كار و شاعیری گه‌وره‌ی كورد پیره‌مێرد له‌و شاره‌دا به‌رگێكی زۆر جوانتری به به‌ر جه‌ژنی نه‌ورۆزدا كرد كه ئێستاش له كوردستاندا به‌رده‌وامه. سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی مه‌مله‌كه‌تی جنووبیی كوردستان بوو به پێشه‌وایه‌تيی مه‌لیك مه‌حموودی نه‌مر، سلێمانی به‌ره‌نگاری هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان بووه‌ته‌وه، مه‌ڵبه‌ند و سه‌رچاوه‌ی زۆر له كادیر و سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كانی كوردستان بووه، بۆیه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به چاوی خۆشه‌ویستییه‌وه ته‌ماشای شارى سلێمانی ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی سلێمانی به هه‌مان شێوه‌ش پشتیوانی له شۆڕشگێڕانی هه‌موو كوردستان كردووه، قه‌ت عاده‌تی خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بووه بێڕێزی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده و شۆڕشگێڕه‌كان بكات . خه‌ڵكی سلێمانی بوو پێشوازییه‌كی بێوێنه‌يان له سمكۆی شكاك كرد. خه‌ڵكی سلێمانی بوو به گیانی خۆی ته‌رمی پیرۆزی شێخ مه‌حموودی پاراست له ڕێوڕه‌سمی ناشتنیدا، خه‌ڵكی سلێمانی بوو له كاتی هێنانه‌وه‌ی بارزانییه‌كان له نه‌فیكردن له باشووری عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاريی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی كرد، خه‌ڵكی سلێمانی بوو له كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ردوو نه‌مران مه‌لا مسته‌فاى بارزانی و ئیدریس بارزانیدا یه‌ك شه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خه‌وتن له پێشوازییاندا.
سلێمانی شارێكه حه‌زی له نوێكاری و نوێبوونه‌وه‌یه، بۆیه‌ش هه‌موو بزاڤێكی خه‌ڵكی سلێمانی له پێناو پێشكه‌وتنی كوردستاندا جێگه‌ی ڕێزه، چونكه گره‌نتيی بوون و مانه‌وه‌ی دروستبوونی ڕایه‌كی گشتيی هوشیار له كوردستان لێره‌وه ده‌ستى پێ كردووه. سلێمانی زۆر له‌مێژه هه‌روا به جووڵه بووه، بۆیه‌ش خۆشه‌ویست بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه بۆ كه‌س نییه ئه‌مڕۆ پێی بڵێت ئێمه ئێوه‌مان خستووه‌ته جووڵه. هه‌روه‌ها له كه‌سیشی قبووڵ ناكات بۆ هیچ مه‌رامێك له مێژووی خۆی و كوردستانى داببڕێت، یان به ناوی خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه مێژووی پڕ له قوربانى و شۆڕشی كوردستانيه‌تى بشێوێندرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وه‌یه شاری خۆیان خۆش ده‌وێت، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر باش و گرنگه بۆ پێشخستن و پاراستنی ده‌زگاكانی و پاكڕاگرتن و ته‌نانه‌ت داهێنانیش له زۆر بواردا. من خۆم كه خاوه‌ن ڕه‌گ و ڕیشاڵی سلێمانیم، زۆر باش هه‌ست به‌و سلێمانی خۆشویستنه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌م.
ته‌نانه‌ت مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیش پێمان ده‌ڵێ هه‌ردوو شاعیر و منه‌وه‌ری گه‌وره نالی و سالم چۆن ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یان ده‌ربڕیوه. دڵی بزووتنه‌وه‌ی كه‌لتووری ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له سلێمانی بووه، دڵی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یشی، هه‌رچه‌ند لێشی دوور بووبێت هه‌ر له سلێمانی بووه. ئه‌مڕۆش ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیواكان به خزمه‌تگوزاريی زیاتر و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تر بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ويسته بكه‌ین به ڕاستی. سلێمانی پێشكه‌وتووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هاوكاريی هه‌موو لایه‌ك زیاتریش پێش بكه‌وێ له هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌و بۆنه گرنگه‌دا، داوا له هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م، بایه‌خێكی زیاتر به شوێنه‌واره‌كانی سلێمانی بده‌ن، به‌رهه‌می زاره‌كيی كه‌سه داهێنه‌ر و ناوداره‌كانی كۆ بكرێنه‌وه و تۆمار بكرێن، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مێژووی سلێمانی پیشان ده‌ده‌ن كۆ بكرێنه‌وه و بيانپارێزين. گرنگی به پاشماوه‌كان و میراتی كه‌لتووریی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی بدرێت. هه‌ر له‌و بواره‌شدا هیوادارم پڕۆژه‌ی ئینسكلۆپیدیای سلێمانی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه و شارستانیانه ئه‌نجام بدرێت و به دڵنياييشه‌وه ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌يه به شێوه‌يه‌كى باش.
به‌ڕێزان،
هه‌موو گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه به دۆخێكی تازه‌دا تێده‌په‌ڕن، زۆر گرنگه ئێوه‌ی ڕۆشنبیران ئه‌مڕۆ هزرى خۆتان زیاتر له هه‌موو ڕۆژێك بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی كورد و گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌نه ژیانێكی باشتر، هاوكاريی حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تيی كوردستان بكه‌ن به پڕۆژه و بیرۆكه‌ی گرنگ بۆ سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته چاره‌نووسسازه‌كانی ئێستا، چونكه ئێمه هه‌مووتان به ڕاوێژكاری دڵسۆزی ووڵات و حكوومه‌تی كوردستان ده‌زانین.
دڵنیام ئێوه له‌و فیستیڤاڵه له به‌رهه‌مه‌كانتاندا پێداگیری له سه‌ر ئاشتی ده‌كه‌ن، چونكه له كاتی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستاندا ئه‌ده‌بی كوردی پڕ بووه له باسكردنی گرنگيی جێگیربوونی ئاشتی، ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پابه‌ند بووین به چاره‌سه‌ريی ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، به‌ڵام ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه ڕێگه‌ی ڕاستی دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له عێراقدا به سه‌رپه‌رشتيی سه‌رۆكى هه‌رێم، به داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها به ده‌نگه‌وه‌چوونی جددی نه‌بوو بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌ريی ته‌نگژه‌ی سیاسيی ئێستای عێراق. له جیاتی ئه‌وه به پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر كراوه. مام جه‌لال به‌و وه‌زعه ناخۆشه‌وه چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دانیشت، به‌ڵام به كرده‌وه و ڕه‌فتاری نه‌گونجاو ئاسته‌نگ خرایه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی. ئێمه لێره‌وه جارێكی دیكه ده‌ڵێین پێویسته ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ڕێگه‌ی دروستی بۆ چاره‌سه‌ريی كێشه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌وافوقیانه‌ی كاروباره‌كانى دیاری كردووه.
هه‌روه‌ها پشتیوانی له داوا ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی سووریا ده‌كه‌ین، پشتیوانی له داوا ڕه‌وا دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی توركیا ده‌كه‌ین، هيوادارين كورد و نه‌ته‌وه دراوسێكانى له په‌يوه‌نديه‌كى زۆر باش و پڕ له هاوكاريدا بن. له كۆتاييدا ئێوه‌ش هه‌ر له داهێنان و سه‌ركه‌وتندا بژين و موفه‌ق و سه‌كه‌وتوو بن، زۆر سوپاس. سوپاسى فيستيڤاڵى گه‌ڵاوێژيش ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ ئێمه‌ى لێره كۆ كردووه‌ته‌وه، پيرۆزباييان لێ ده‌كه‌ين، پيرۆزبايى له هه‌موو خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كه‌ين و زۆر به‌خێر بێن به سه‌ر چاو، زۆر سوپاس."
