نێچیرڤان بارزانی ئاكامی سه‌ردانه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال باسكرد
له دیدارێكی دۆستانه‌دا هه‌لومه‌رجه‌كانی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاووتوێكرد و ، كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستانیشیان خسته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌وه .
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌ئكید كرایه‌وه له سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆ و گرتنه‌به‌ری دیالۆگی بنیاتنه‌ر و راشكاوانه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا .
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ئاكامی سه‌ردانه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال باسكرد و ، سه‌رۆك مام جه‌لالیش
پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی لێ‌كرد .
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌شدا پێویستی گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاری نێوان یه‌كێتی و پارتی و هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی دووپاتكرایه‌وه ، بۆ باشتر رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان .
پاشانیش سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستخۆشی له به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و ووته به نرخه‌ی پێشكه‌شیكرد له فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ كه هاوكاته له گه‌ڵ بنیاتنانی شاری سلێمانی دا .
لای خۆشیه‌وه به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر سوپاسگوزاری سه‌رۆك مام جه‌لال بوو بۆ ئه‌و پێشوازیی و پشتیوانییه به‌رده‌وامانه‌ی كه له كار و هه‌نگاوه‌كانی ده‌كات.
