سەرۆكی حكومەتی هەرێم: بهغدا بهو بهڵێنانهیشی به( تاڵهبانی دا،پابهند نهبوو
لەمیانی بەشداریكردن لە شازدههەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ كە ئەمڕۆ لە سلێمانی دەستی بە كارەكانی كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی)، ڕایگەیاند، \"ئێمە وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری دەكەین لەوە سلێمانی بە شێوەیەكی فەرمی ببێتە پایتەختی ڕۆشنبیری و داوایش لە پەرلەمانی كوردستان دەكەین كە بە زووترین كات كار لەسەر ئەمە بكات و بڕیاری بۆ دەربچێت.\""
لەبارەی فەرماندەی ئۆپۆراسیۆنەكانی دیجلەیشەوە، (نێچیرڤان بارزانی ) ڕایگەیاند، بە داخەوە كە حكوومەتی عێراق پابەندی ئەو بەڵێنە نەبوو كە بە \""بەڕێز مام جەلال\""ـیان دا لەبارەی پێكهێنانی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە، بەڵكو حكوومەتی عێراق دەستووری پێشێل كرد.
جەختیشی كردەوە كە وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای جێبەجێكردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەكەین و پێویستە هەموو لایەك پێیەوە پابەند بن."
