15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- هێنری ڕێدگویڵ له به‌شی ئینگلیزی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكادا ڕاپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.نوسه‌ر باس له گرێبه‌سته‌كانی چه‌ند مانگ و ساڵی ڕابردووی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌م هه‌رێمه و ده‌ڵێت ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی به‌غدای توڕه كردووه.به‌ڵام هێمن هه‌ورامی كه به‌رپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت مافێكی ده‌ستوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.هێمن هه‌ورامی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕاسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات به‌ڵام داهاته‌كه‌ی بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كانه.هێنری ڕێدگوڵ له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئابوری‌دا و هه‌بوونی ئارامی و ئاسایش تیایدا وایكردووه كه هاوڵاتییه كورده‌كانی هه‌نده‌ران پێیان خۆش بێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان و ڕۆڵێكی كارا له‌و هه‌نگاوانه‌دا بگێڕن كه به ئاراسته‌ی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیییدا ده‌نرێن.