بارزانی : PYD تاکە ھێز نییە بتوانێ کۆنترۆڵی تەواوی رۆژئاوای كوردستان بکات

بارزانی : PYD تاکە ھێز نییە بتوانێ کۆنترۆڵی تەواوی رۆژئاوای كوردستان بکات
15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سەرۆکی ھەرێمی كوردستان لەبەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی میللیەتی تورکی کە ھەندێ لە وەڵامەکانی تایبەتن بە رەوشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند \" بوونی PYD لە رۆژئاوای کوردستان ئینکاری لێناکرێ، بەڵام ئێمە نازانین PYD و رژێمی ئەسەد ھاوپەیمانێتیان ھەیە یا نا ، چونکە بەتەنھا قسە ھەیەو تا ئێستا رووننەبووەتەوە\"".

بارزانی ئەوەشی گوتوە کە PYD تاکە ھێز نییە لە ناوچەکە بتوانێ کۆنترۆڵی تەواوی کوردستانی سووریا بکات ، چونکە ھێزو لایەنی سیاسی دیکەی کوردیش ھەن .سەرۆکی كوردستان بەردەوام دەبێت و دەڵێ بۆ ئێمە گرنگە کوردانی سووریا بە مافەکانی خۆیان بگەن ، چوونکە لە باکووری سوریا راستییەک ھەیە دەبێ دانی پیا بنرێ ئەویش بوونی کوردە لەو وڵاتەدا ، ئێمە نازانین بۆ تا ئێستا وڵاتانی ئیقلیمی لەو راستییە را دەکەن .

بارزانی ئەوەشی راگەیاند \"" پێویستە کورد لە رۆژئاوادا ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی شەری ناوەخۆ ھەڵنەگیرسێ و شەر لەگەڵ لایەنی عەرەبیش نەکەن و بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن\"" .

سەرۆکی ھەرێم بۆ پارتی یەکێتی دیموکراتی لە سوریا (PYD) دەڵێ \""پێویستە ھەموو لایەنە کوردییەکان بە شێوەی گفتوگۆو دیموکراسیانە ھەوڵ بدەن کێشەکان چارەسەر بکەن ، ئەگەر لە بەرنامەی دیموکراسی لابدەن ئەوا قبوڵ ناکرێ .\""

ھەر لەو چاوپێکەوتنەدا مەسعود بارزانی ئەوەشی گوتووە کە ھاووڵاتیانی کورد لە سووریا ئازادن لایەنگری کام لایەنی سیاسی دەکەن جا چ لایەنگری پەیەدە یا پەکەکە بێ یا ھەر لایەنێکی دیکەی سیاسی .
"
Top