سەفین دزەیی بە فەرمی بووە گوتەبێژی حكومەت

سەفین دزەیی بە فەرمی بووە گوتەبێژی حكومەت
15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سەفین دزەیی وەزیری پێشووی پەروەردە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتیی هەرێمی كوردستان بووە گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم.

شەوی رابردوو لە بەرنامەی زایەڵەی كەناڵی (سەحەری)ی ئێرانی سەفین دزەیی بە سیفەتی گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان میوانی بەرنامەكە بوو.

لەو بەرنامەیەدا سەفین دزەیی بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە باسی لە پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان كرد و پێی وابوو پەیوەندییەكی بەهێزی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی لە نێوان هەردوولادا هەیە.

جێی باسە لە كابینەی پێشوو كاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری گوتەبێژی فەرمی حكومەت بوو.
Top