له‌یلا زانا مانگرتنی راگه‌یاند
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی، ئه‌حمه‌د تورک، رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی ئامه‌د، له‌یلا زانا له‌په‌رله‌مان ده‌ستی به‌مانگرتنی بێ واده‌کردووه.
له‌یلا زانا به‌ئامانجی پشتیوانیکردن له‌زیندانیانی مانگرتوو، ئێواره‌ی دوێنێ، چوارشه‌ممه، له‌ژووره‌که‌ی خۆی له‌په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ستی به‌مانگرتنکرد.
ئه‌حمه‌د تورک وتیشی، له‌یلا زانا، نه‌ک به‌لۆژیکی چه‌قبه‌ستبوونی قۆناخه‌که، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌پێناوی ئاسانبوونی قۆناخه‌که، بۆ دروستبونی پێگه‌ی دیالۆگ بڕیاری داوه ده‌ست به‌مانگرتن بکات.
زیاتر له 10 هه‌زار زیندانی دۆزی PKK و PAJK له‌زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌باکوری کوردستان‌و تورکیا به‌ئامانجی جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستی‌و ئاسایش‌و ئازادی رێبه‌ری ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه عه‌بدولڵا ئۆجالان، په‌سه‌ندکردنی مافی به‌رگریكردن له‌خۆیان به‌زمانی کوردی‌و لابردنی سه‌رجه‌م ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م په‌روه‌رده به‌زمانی کوردی، له‌رۆژی 12ی ئه‌یلولی رابردوه‌وه مانگرتنیان راگه‌یاندوه‌و ئه‌مرۆ، پێنچشه‌ممه، مانگرتنه‌که پێینایه (65) مین رۆژه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌تی توركیاوه هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی مانگرتوانی نه‌داوه‌ته‌وه.
رۆژی 24ی ئایاری ئه‌مساڵ دادگای پێنجه‌مینی شاری ئامه‌د، به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه، سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر له‌یلا زانا ژنه په‌رله‌مانتارو سیاسه‌تمه‌دار كوردی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستاندا سه‌پاند، زانا له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووش‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زمانی كوردی سوێندی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك په‌رله‌مانتاری توركیا خوارد، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ خرایه زیندانه‌وه.
-ئاوێنە
