نێچیرڤان بارزانی: مێژووی شاری سلێمانی لە تەمەنەكەی گەورەترە

نێچیرڤان بارزانی: مێژووی شاری سلێمانی لە تەمەنەكەی گەورەترە
15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمێك بەر لە ئێستا لە فیستیڤاڵی گەلاوێژ، پیرۆزبایی لە ساڵیادی شاری سلێمانی كرد و گەورەیی ئەو شارەی بەرز نرخاند لە بەرەو پێشچوونی بزاوی ئەدەبی و رۆشنبیری و هونەری و بەشێكی گەورە بووە لە خەباتی رزگاری خوازی كوردستان.

لەپاشدا ستایشی ئەو فیستیڤاڵەی كرد و گرنگی گۆڤاری گەلاوێژی باسكرد كە لەكاتی خۆیدا بناغەی داڕشتووە بۆ زمان و ئەدەبی كوردی.

لە درێژەی گوتارەكەیدا گوتی: خۆشحاڵم سلێمانی بكرێتە پایتەخی رۆشنبیری عێراق و یەكەم كەس كە ئەو بیرۆكەیەی باسكرد، بەلەكەدین كاكەیی بوو. وەك سەرۆكی حومەت پشگیری تەواوی ئەو پێشنیازە دەكەم.
Top