مەسرور بارزانی: هیواخوازم لە ساڵی نوێی كۆچیدا ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت

مەسرور بارزانی: هیواخوازم لە ساڵی نوێی كۆچیدا ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت
15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی لە مسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات.

بەبۆنەی 1ی موحەڕەم، سەرساڵی كۆچی، لەناخەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەم.
هیواخوازم ساڵی نوێی كۆچی، بۆ موسڵمانان و تەواوی مرۆڤایەتی مایەی خێر و خۆشی بێت. ناوچەکەمان لەم ساتەوەختەدا چەندەها کێشە و ئاڵۆزی و گرژی بەخۆیەوە دەبینێت، هیوادارم هەرچی زووتر بە رێگەچارەی ئاشتیخوازانە و بە دانوستان و رێزنان لە مافی گەلانی ناوچەکە، ئەم کێشە و گرژیانە یەکلابنەوە و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت. لە ئاستی ناوخۆشدا هیوادارم رۆژبەرۆژ تەبایی و یەکریزیی لایەن وپێکهاتەکانی گەلەکەمان پتەوتر ببێت و گشت هێز وتواناکانمان بخرێتە خزمەت پێشڤەچوونی دۆزە رەواکەمان.
دووبارە پیرۆزبێت ساڵی نوێی كۆچی.


براتان
مەسرور بارزانی
15/11/2012
Top