سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا و شاندێكی كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كات
له دیدارێكدا كه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا ئاماده‌ی بوو ، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كانی بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه كه له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان پته‌وتربكه‌ن و ئاگاداری پێداویستیه‌كانی هه‌رێم بن له گشت ئه‌و بوارانه‌ی كه كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان كاری تێدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا بكه‌ن و روونیشیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندنی خێرادا تێپه‌ر ده‌بێت و له هه‌ر سه‌ردانێكی دا بۆ هه‌رێم هه‌ست به پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات . فه‌ره‌نسا هه‌میشه دۆستێكی نزیكی گه‌لی كوردستان بووه و هاوسۆزیش بووه له‌گه‌ڵ مه‌ینه‌تیه‌كانی ، بۆیه ئه‌مرۆ خوازیاره له رێگه‌ی كۆمپانیاكانیه‌وه به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا بكات .
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق و شاندی كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان رێزێكی زۆری بۆ گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌یه چونكه هه‌میشه دۆستی هه‌ره نزیكی گه‌لی كوردستان بوون ، بۆیه ئه‌مرۆ ئومێدێكی زۆری به كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌یه ، تا رۆڵی خۆیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ببینن كه له رووی سه‌قامگیری و ئارامی و ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی كه تایبه‌تن به بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه كه‌ش وهه‌وایه‌كی له‌باری تێدایه بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان .
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌یان به‌و كار و پرۆژانه كرد كه ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامی بده‌ن .
