جەبار یاوەر: دوو فەرماندەیی تازەی پێشمەرگە دادەمەزرێن و ھیچیان بە ناوی حەمرین نابێت
جەبار یاوەر تایبەت بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر دەڵێت \""وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بەرنامەیەکی نییە کە ھیچ ھێزێک بەرامبەر بە ھێزی دیجلە دروست بکات\"".
لە بارەی دامەزراندنی فەرماندەیی تازەی ھێزی پێشمەرگە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەیدا: بەھۆی زیاد بوونی لیواکانی سەر بە وەزارەت و بە مەبەستی باشتر سەرپەرشتیکردنی ھێزی لیواکانمان، دوو فەرماندەیی عەمەلیات دادەمەزرێنین کە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ دەرکراوە.
ھەروەھا رەتیکردەوە، ھیچ یەکێک لەو دوو فەرماندەییەی دادەمەزرێت ناوی حەمرین بێت،
گووتیشی: ھەردوو فەرماندەیی بە ناوەکانی یەک و دوو دادەمەزرێن."
