له‌ یادی كۆمه‌ڵكوژی شه‌هیدانی شه‌قڵاوه‌دا

له‌ یادی كۆمه‌ڵكوژی شه‌هیدانی شه‌قڵاوه‌دا
13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌ یادی به‌ كۆمه‌ڵكوژی شه‌هیدانی شاری شه‌قڵاوه‌ی خۆشه‌ویستدا، كه‌ داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی به‌عسی داگیركه‌ر، له‌ رێككه‌وتی ١٤/١١/١٩٨٧ دا ره‌شبیریه‌كی دستپێكرد له‌ شه‌قلاوه‌داو له‌ ئه‌نجامدا ٢٣ هاووڵاتی بێتاوانی ﮔﻮﻟﻠه بارانكرد و چه‌ندێكیانیشی له‌ ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید كرد، هه‌روه‌ها له‌ یادی چه‌ندین شه‌هیدی تر شاری شه‌قڵاوه‌، سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزانه‌ دائه‌ونێین و سڵاوی رێزو خۆشه‌ویستی ئه‌نێرین بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان.

هیوادارین ئه‌م یاده‌ هانده‌ری زیاترمان بێت بۆ كاركردن له‌ سه‌ر راگرتنی سه‌روه‌ری زیاتر بۆ شه‌هیدانمان كه‌ مایه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وت و رزگاری و ئاوه‌دانی و ئازادیی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ن كه‌ ئێستا له‌ كوردستاندا به‌ دیهاتوون، هه‌روه‌ها هانده‌ری زیاترمان بن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ و گشت شه‌هیدانی كوردستان و به‌ دیهێنانی ئامانجه‌كانی تری شه‌هیدان و به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌كه‌یان كه‌ باشترین وه‌فادارییه‌ بۆ شه‌‌هیدان و بۆ گه‌له‌كه‌مان.
Top