به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی گه‌رمیانی گردۆته‌وه مه‌ترسی رووخانی به‌نداوه‌ی ئه‌ڵوه‌ند ده‌كرێ
به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی ناوچه‌كه‌ی گردۆته‌وه دوێنێ ده‌وامی قوتابخانه‌كان وه‌ستا و ده‌یان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش ژێر ئاو كه‌وتن و ژماره‌یه‌ك ماڵی هاووڵاتیانیش زیانیان به‌ركه‌وت، هاوكات ئه‌و بارانه به‌هێزه بووه هۆكاری پچرانی كاره‌بای گشتی ژماره‌یه‌ك لهگهرِهكهكانی ئه‌و قه‌زایه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ، به‌هۆی لافاوه‌وه دانیشتووانی گوندی ساڵح ئاغا گونده‌كه‌یان چۆڵ كردووه، تائێستا هیچ زیانێكی گیانی به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه نه‌كه‌وتۆته‌وه ته‌نیا زیانی دارایی نه‌بێت، هاوكات ئه‌و لافاوه مه‌ترسیی ئه‌وه‌شی دروست كردووه رووخانی به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن برِووخێت كه ئێستا له‌قۆناغی جێبه‌جێ كردن دایه.
