لە كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی بازرگانی له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمدا، نێچیرڤان بارزانی: ئەو كاڵایانەمان بۆ دەستەبەر بكەن كە هەرێم پێویستی پێیەتی

لە كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی بازرگانی له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمدا، نێچیرڤان بارزانی: ئەو كاڵایانەمان بۆ دەستەبەر بكەن كە هەرێم پێویستی پێیەتی
13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ئابووری له‌ نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند، سیاسەتی هەرێم ئەوەی كە باشترین پێوەندیی لەگەڵ دراوسێ و ناوچەكەدا هەبێ. گوتیشی نوێنەرانی ئێران لێرە لەگەڵمان ئامادەن بۆ پتەوكدنی پێوەندییە هەمەلایەنەكان.
ئەمڕۆ سێشەممە، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، و د.عه‌لی سه‌عیدلوو جێگری سه‌رۆككۆماری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی كوردستان و و وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بازرگانان و به‌رپرسانی بازرگانیی هه‌ردوولا، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ئابووری له‌ نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ڕۆشنایی خستە سەر ئەو هاوکاریانەی کە ئێران لە سەردەمی نەهامەتییەکانی گەلی کورد پیشکەشی کردوون و ڕۆڵی ئەوانی بەرز نرخاند. هاوکات هیوای خواست کە سەردانی جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران، سەعیدلوو، قۆناخێكی دیكەی پێوەندییەكان بێت و هەردوولا لێی سودمەند ببن.
گوتیشی کە باوەڕیان وایە فراوانكردنی پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە بەرژوەندیی هەردوو لا دەبێت و بۆ ئەمەیش پێوەندییەکان پتەوتر دەکەن.
بارزانی زیاتر گوتی \"ئێران هەم گەل و هەم حكوومەتەكەی بە نزیكترین و دێرینترین گەل لەگەڵ هەرێم دەچوێنین و لەم قۆناخەیشدا بۆ سود و بەرژەوەندیی هەردوو لا پێوەندییەكان پتەوتر دەکەین و بەگەڕیان بخەین.\""
ڕوونیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێم دەخوازێت بۆ سەقامگیریی سنوورەكان و رێز لە یەكدی، هەماهەنگیی زیات لە نێوان هەولێر و تاران هەبێت.
سەرۆکی حکوومەت لە دریژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بە ڕؤڵی بەرچاوی کەرتی تایبەت دا لە هەرێمی کوردستان و ئەوانی بە هاوبەشی ڕاستەقینە بۆ پێشختنی هەرێم وەسف کرد.
هاوکات ئاماژەی بە جۆر و چۆنیەتیی ئەو کاڵایانە دا کە هاوردەی هەرێم دەکرێن ڕایگەیاند کە دەبێت ئەو كاڵایانەی دەهێنرێنە هەرێمی كوردستانەوە كوالێتییان بەرز بێت و كەشێكی گونجاو بۆ هاتوچۆی سنوورەكان ڕێك بخرێت.
هەروەها دانانی پشكنینی كوالێتی كۆنترۆڵیشی بە یارمەتیدەر بۆ بازرگانییەكی باشتر و پێشخستنی ئەو کەرتە بە گرنگ زانی. گوتیشی پێویستە سنوورەكان 24 سەعات كراوە بن و باجی ئۆتۆمبێلەكان كەم بكرێنەوە و \""دەمانەوێت ئەو كاڵایانەمان بۆ دەستەبەر بكەن كە هەرێم پێویستی پییەتتی.\"""
Top