له‌ دوو مانگدا له‌سۆران 14 نه‌وجه‌وان به‌ تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیر كراون

له‌ دوو مانگدا له‌سۆران 14 نه‌وجه‌وان به‌ تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیر كراون
12ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوانى سۆران 14 نه‌وجه‌وانى به‌ تۆمه‌تى دزیكردنه‌وه‌ ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 12_18 ساڵ ده‌بێت و دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌.

نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لى به‌رِێوه‌به‌رى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن به‌ وه‌كاڵه‌ت له‌ پۆلیسى سۆران راگه‌یاند: له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا تیمه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوانى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران توانیویانه‌ 14 نه‌وجه‌وان به‌ تۆمه‌تى دزی له‌ ماڵان و دوكانه‌كانى سه‌نته‌ری بازارِ ده‌ستگیر بكه‌ن و سه‌رجه‌میشیان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌ دۆسییه‌كانیان ره‌وانه‌ى دادگا كراوه‌.
Top