سه‌رۆكی هەریمی كوردستان پێشوازی له لۆرد سیتیڤنز و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا لۆرد سیتیڤنز كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كاری خۆی و شانده‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی پێشكه‌شكرد كه وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی و به شێوه‌یه‌كی زانستی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ناسنامه‌ی قوربانیان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش ده‌ده‌نه دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و زوڵمه‌ی كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان كراوه .
سه‌رۆك بارزانی وێرای خستنه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه دووچاری گه‌لی كوردستان كراونه‌ته‌وه ده‌ستخۆشی ئه‌م كاره‌ی له لۆرد سیتیڤنز و شانده‌كه كرد و پێی راگه‌یاندن كه ئه‌و كاره‌یان كارێكی پیرۆزه و به هاریكاری ئه‌وان ده‌توانرێ تاوانه‌كان وه‌كو تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بیگه‌ینرێته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پشتگیری خۆیشی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
