له‌رانیه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرِۆژه‌یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارییه‌كان ده‌كرێ

له‌رانیه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرِۆژه‌یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارییه‌كان ده‌كرێ
12ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌هۆڵى كتێبخانه‌ى گشتیى رانیه‌، فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى رانیه‌ سیمینارێكى كراوه‌ى ده‌رباره‌ى پرِۆژه‌ یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارییه‌كان بۆ نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و رۆژنامه‌نووسانى رانیه‌و ده‌وروبه‌رى ئه‌نجامدا. له‌و سیمیناره‌دا گفتوگۆى چرِوپرِ له‌نێوان په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووساندا ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر پرِۆژه‌یاساكه‌و برِگه‌و خاڵه‌كانى و ئاستى گرنگى و پێویستى یاساى له‌و شێوه‌یه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان.
Top