نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئێران كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى و ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد باسیان له په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى له مێژینه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى كرد و تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیى فراونكردن و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا.
له ڕووى په‌یوه‌ندیى بازرگانى و ئابووریه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر هه‌ندێ گرفتى ته‌كنیكى به تایبه‌تیش له خاڵه سنوورییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامى و هه‌رێمى كوردستان كه ده‌بێته هۆى دروستبوونى سستى له بوارى ئاڵۆگۆرى بازرگانیدا و ڕێگرى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى ده‌كات. سه‌رۆك كۆماریش ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕاده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریى ئه‌و گرفتانه بكه‌ن تا به باشترین و ئاسانتیرین شێوه په‌یوه‌ندى و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى به‌ڕێوه بچێت.
هه‌روه‌ها به فراوانى گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و ڕووداو و پێشهاته‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه به گشتى و سووریا به تایبه‌تى كرا و هه‌ردوولا هاوڕا و كۆك بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ خه‌ڵكى سووریا خۆى بڕیار له سه‌ر داهاتووى خۆى بدات و خوێن و كوشتار و نه‌هامه‌تییه‌كانى سووریا به زووترین كۆتایى پێ بێت.
كێشه و گرفته‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى فیدرالى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لایه‌نێكى دیكه‌ى وتووێژى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى بوون و ئه‌وه ڕوون كرایه‌وه كه به‌و پێیه‌ى كۆمارى ئیسلامى په‌یوه‌ندیى باش و له‌مێژینه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان هه‌یه، وه‌كوو زۆر جارى پێشووتریش ده‌توانێ ڕۆڵ له چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسییه‌كانى عیراقدا بگێڕێت. هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه تاقه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى عیراق، گه‌ڕانه‌وه و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و گرتنه‌به‌رى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، چونكه ئه‌وانه‌ى ئێستا عیراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌سه‌ڵاتى عیراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌موویان هاوخه‌بات بوون و له ڕۆژانى خه‌بات و تێكۆشاندا دژى ڕ‌ژێمى به‌عس، پێكه‌وه كاریان كردووه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى وه‌زیران داواى كرد كه له داهاتوودا كاتێك به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامى سه‌ردانى عیراق ده‌كه‌ن، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش بكه‌ن، به تایبه‌تیش به ناوى سه‌رۆك بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، داواى له سه‌رۆك كۆمارى ئێران كرد كه له میانى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى داهاتوویدا بۆ عیراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش بكات. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامیش خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێ و بتوانێ، حه‌ز ده‌كات سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش بكات و له نزیكه‌وه بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان ببینێت.
شایانى باسه به‌ر له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانى به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له د.عه‌لى لاریجانى – ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران و محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمى – ى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانته‌رى كوردى نوێنه‌رانى ناوچه‌كانى كوردستانىیش له ئێران ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خوشحاڵیى خۆیان به‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ى بۆ كۆمارى ئیسلامى نیشان دا و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و بارودۆخى سیاسى و پێشهاته‌كانى عیراق و ناوچه‌كه به گشتى و به تایبه‌تى پرسى سووریا، گفتوگۆیان كرد.
هه‌ردوولا باسیان له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كرد و نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به وه دا كه گه‌لى كورد له هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژانه له بیر ناكات كه له كاتى لێقه‌ومان و ته‌نگانه و كیمیارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، كۆمارى ئیسلامیى ئێران باوه‌شى بۆ په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه و داڵده‌ى داون و هاوكارى كردوون.
له كۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمى – ى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆماریشدا، داكۆكى له سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و به تایبه‌تیش بره‌ودان و فراوانكردنى ئاستى ئاڵوگۆڕى بارزگانى كرایه‌وه و هه‌ڵسانگاندن بۆ ڕه‌وشى ناوچه‌كه و عیراق و پرسى سووریا كرا.
له دوایین وێستگه‌ى كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌یدا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلى – ى ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران كۆ بووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه و پێشبینیى قۆناغه‌كانى داهاتوو خرایه به‌ر باس و داكۆكى له سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه كرایه‌وه.
دوێنێش له وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووساندا له تاران نێچیرڤان بارزانى سەبارەت بە سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كۆمارى ئیسلامى ڕایگه‌یاند \"ئێمە له سه‌ر ئه‌و بانگهێشتەی كە لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێمان گه‌یشتبوو، سەردانی تارانمان كردووە و لەگەڵ جەنابی دكتۆر عەلی سەعیدلوو جێگری سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، باسی چۆنیەتیی به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندیی خۆمان هەم لە ڕووی ئابوورى و بازرگانى، هه‌میش له ڕووى سیاسییه‌وه كردووە و لە دیداركانی داهاتووشدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دیكەی ئێران باسی ئەم بابەتانە دەكەین. هه‌روه‌ها گوتى: \""لەم یەك دوو ڕۆژەی كە لێرە دەمێنینەوە، زیاتر باسی چۆنیەتیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان كۆماری ئیسلامی و هەرێمی كوردستان دەكەین\"".
سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندیی عێراقیشدا، نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه \""ڕۆڵى كۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە فاكته‌رێك بووە بۆ نزیككردنەوەی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان\"".
سه‌رۆک وه‌زیران لە كۆتاییدا به ڕۆژنامه‌نووسانى گوت: \""لێرەش دیسان داكۆكى لە سەر ئەوە كرایه‌وە، كه بێگومان حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێ لە چوارچێوەی عێراقدا كێشەكانی خۆی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات و ئەوەی كە هەیە و دێتە پێشەوە، دەیەوێ هەر لە چوارچێوەی عێراقدا و بە پێی دەستووری عێراق چارەسەرى بكات.
/ grafik/uploaded/2012/PM_Barzani_Larejani_Iran__2012_11_12_h16m0s26__DK.jpg"
