11ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار راگه‌یاند: ئه‌فسه‌رێك به برینداری هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كه له‌لایه‌ن مه‌فرزه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیانه‌وه بریندار كرابوو، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له گوندی سه‌ید جه‌ژنی له‌سنوری ناحیه‌ی نه‌جول له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی دره‌نگانێكی شه‌و گه‌رِاوه‌ته‌وه پۆلیسه‌كانی ژینگه‌و دارستانی لێ بۆته رِێگر و ته‌قه‌یان لێكردووه كه له‌ئه‌نجاممدا فیشه‌كێك به‌ر پشتی كه‌وتووه.
لای خۆشیه‌وه موقه‌ده‌م شوان محه‌مه‌د رِه‌شید به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان گوتی: تائێستا هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه به‌ته‌واوی روون نه‌بۆته‌وه، پۆلیس دۆسیه‌ی بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه‌و لیژنه‌یه‌كیش پێكهێندراوه.