به‌شى ئێواران بۆ مامۆستایانى بنه‌رِه‌تى له‌زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

به‌شى ئێواران بۆ مامۆستایانى بنه‌رِه‌تى له‌زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌
10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- د. خه‌سره‌و عه‌بدوڵا عه‌لى سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لیدوانیكدا رایگه‌یاند: به‌پێى فه‌رمانێكى وه‌زاره‌تى خویندنى بالاَو تویژینه‌وه‌ى زانستى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ خویندنى ئیواران ده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ فۆرمى تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كرێ. كردنه‌وه‌ى خویندنى ئیواران له‌سه‌رداواكارى لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى یه‌كیتى مامۆستایانى كوردستان بووه‌.

خویندنى ئیواران له‌فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌و زانسته‌ مۆڤایه‌تیه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌بواره‌كانى زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى و زانسته‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ خویندنى ئیواران له‌زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ تایبه‌ته‌ به‌مامۆستایانى سه‌ر به‌میلاكى په‌روه‌رده‌و خوازیار ده‌بێت له‌خوێندنگه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تیدا وانه‌ بڵێته‌وه‌ و برِیاره‌ بۆ هه‌ر به‌شێكیش 35 قوتابى وه‌ربگرێت.
Top