بە چەند چالاکییەک یادی دروستبوونی سلێمانی دەکرێتەوە

بە چەند چالاکییەک یادی دروستبوونی سلێمانی دەکرێتەوە
10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- بڕیارە ئەمساڵ بەبۆنەی ٢٢٨ ساڵەی دروستبوونی شاری سلێمانی، فیستیفاڵێکی گەورە بەڕێوە بچێت و چەندین چالاکی هونەری و رۆشنبیری لەخۆ بگرێت.


بەپێی زانیاریەکان، ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی بە چالاکی کلتوری بەشداری فێستیفاڵەکە دەکەن، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی چەندین چالاکی موزیکی لەو رۆژەدا لە لایەن هونەرمەندانی و تیپە موزکییەکان.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هونەری شێوەکاری سلێمانی بەختیار سەعید، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، لە یادی دروستبوونی شاری سلێمانیدا، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سێ پێشانگای هونەری بۆ شێوەکارانی ئەو شارە دەکەنەوە.

پارساڵ لە یادی دروستبوونی شاری سلێمانیدا، لەشەقامی سالم چەندین چالاکی هونەری و رۆشنبیری و ئەنجام دران.
Top