سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئه‌رمینیا كۆبوونه‌وه
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانى وێراى به‌خێرهێنانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆمارى ئه‌رمینیا و شاندى یاوه‌رى ، مێژووى هاوبه‌شى هه‌ر دوو گه‌لى كوردستان و ئه‌رمینیاى خسته‌ڕوو و هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ر دوولا له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌بسێنێت و له‌مروه‌وه ئاماده‌یى هه‌رێمى نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگى كردنى ته‌واو به مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاتنى سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌رمه‌نى بۆ هه‌رێمى كوردستان .
له لایه‌ن خۆیه‌وه جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆمارى ئه‌رمینیا وێراى گه‌یاندنى سڵاوى هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك په‌رله‌مانى ئه‌رمینیا ، پوخته‌یه‌كى له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد كه له پێناو دروستكردنى پردێكى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و ئه‌رمینیا له هه‌موو بوارێكدا به تایبه‌تیش كه هه‌رێمى كوردستان نموونه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووى گه‌شه‌كردنه له ناوچه‌كه و ئه‌و سه‌قامگیریه و ئاوهدانیهشى مایه‌ى راكێشانى وڵاتان و سه‌رمایه‌دارانه بۆ ئه‌وه‌ى كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به‌شدارى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى بكه‌ن .
