مه‌سرور بارزانی: گیانی لێبورده‌یی و ئاسایش و سه‌قامگیری فاكته‌ری پێشكه‌وتنی كوردستان بوونه
دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ رێكه‌وتی ٨/١١/٢٠١٢، به‌رێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له شاندێكى كه‌نیسه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تى كاردینالی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی ئه‌مریكا به‌رێز (كاردینال مه‌ك كارێك) كرد.
له‌م دیداره‌دا، به‌رێز كاردینال ئاسووده‌یی خۆی به سه‌ردانی كوردستان دهربرِی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاتوونه‌ته كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه رِاستییهكان ببینن. به‌رێزیان خۆشحالیی خۆی به‌رامبه‌ر به ره‌وشی ئارامی هه‌رێم و پته‌وبوونی گیانی پێكه‌وه ژیانی ئایینی و پێشكه‌وتنه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی هه‌رێم دهربرِی. به‌ریزیان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له نزیكه‌وه وێنه‌ی جوانی كوردستان‌مان بینی و ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان به نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ده‌بینن كه شایسته‌ی پشتگیرییه، هه‌ر بۆیه‌شه به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێنه‌ی راسته‌قینه و جوانی پێكه‌وه ژیان و گیانی لێبوورده‌یی هه‌ریم بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بگوازنه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆیان دهربرِی بۆ پاڵپشتی كردنی زۆر پرۆژه‌ی بواری په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی خۆشحالیی خۆی به هاتنی به‌ریز كاردینال و شاندی یاوه‌ری دهربرِی و ئاواتی خواست ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیی و سه‌ردانانه به‌رده‌وامییان پێ بدرێت تاكو راستییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك خۆی و راسته‌وخۆ ببینن و بۆ خه‌لكی ئه‌مه‌ریكا بگوازنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رێزیان كورته‌یه‌كی مێژوویی له پێكه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا كو ئێستا و له دوا پێشهاته‌كانی عێراقیشدا هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ گشت ئایین وئایینزا و نه‌ته‌وه‌كان بووه، به‌ڵام نه‌یارانی هه‌رێم وێنه‌ی نارِاستیان به هه‌ندێ ناوه‌ندی ده‌ره‌وه گه‌یاندووه، بۆیه گرنگه ئه‌م جۆره سه‌ردانانه له نزیكه‌وه بۆ دیتنی راستییه‌كان ئه‌نجام بدرێن و بزانرێت باری هه‌رێم جیاوازیی هه‌یه و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دیهێنراوه و گیانی لێبورده‌یی و ئاسایش و سه‌قامگیریش فاكته‌ری ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی كوردستان بوونه.
شایانی باسه به‌رێز كاردینال مه‌ك كارێك و شاندی یاوه‌ری به سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژی له هه‌رێمی كوردستانن و سه‌ردانی چه‌ند شوێنه‌كی هه‌رێمیان كردووه بۆ دیتنی ره‌وشی ئێستای هه‌رێم و باری پێكه‌وه ژیانی ئایینی و لێبورده‌یی له هه‌رێمدا.
