ئەم شەو کەش و هەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم بە \"پەیامنێر\""ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەم نزمە باڵە نیمچە دەریای ناوەڕاستەوە دروست بووە بۆتە هۆی ئەوەی کە گۆڕانکاری کەش و هەوا لەهەرێمی کوردستان ڕووبدات، ناوچەکە باران بارین بەخۆیەوە ببینێت\"".
ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی ئەم نیمچە پاڵە پەستۆیەوە ئەم شەو لەهەرێم کەش و هەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت و دەبێتە هۆی باران بارین، باران بارینەکەش تاوەکو ڕۆژی یەک شەمە لەهەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ڕوونیشی کردەوە: لەبەشێک لەشارەکانی عێراق دەبێت هۆی خۆڵ بارین، بەڵام ئەم خۆڵ بارینە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە."
