سه‌رۆك وه‌زيران پێشوازى له وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى عيراق كرد
له ديدارێكدا باس له بوارى گواستنه‌وه و گه‌ياندن له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرا و تيشك خرايه سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونى زياترى بواره‌كه و چۆنيه‌تيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق بۆ كاركردنى زياتر و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر له بوارى گواستنه‌وه و گه‌ياندن له عيراق و هه‌رێمى كوردستان.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، كاراكرنى زياترى فڕۆكه‌خانه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى فراونتر به ڕووى هاتوچۆ و گواستنه‌ى ئاسمانى و فڕۆكه‌وانيى ناوچه‌كه و جيهاندا به شێوه‌يه‌ك كه فڕۆكه‌خانه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ببنه ناوه‌ندى به‌يه‌كگه‌ياندنى هێڵه ئاسمانيه‌كان و گواستنه‌ى ئاسمانى له ناوچه‌كه، خرايه به‌ر باس و داكۆكى له پشتگيريى ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى فيدرال و هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرايه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه گفتوگۆ له سه‌ر بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى هێڵێكى هاوبه‌شى فڕۆكه‌وانيى عيراق و هه‌رێمى كورستان به به‌شداريى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت كرا و هه‌ردوولا هێڵێكى به‌مجۆره‌يان به كارێكى ئه‌رێنى و به‌سوود بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به بوارى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى له قه‌ڵه‌م دا.
دانانى هێڵێكى نيشتيمانيى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پێكه‌وه‌گرێدانى ناوچه و شاره‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان به هێڵى ئاسنينه‌وه، لايه‌نێكى ديكه‌ى گفتوگۆى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى عيراق بوو. له‌مباره‌يه‌وه باس له پڕۆژه‌يه‌كى دانانى هێڵى ئاسنين كرا كه سه‌رتاسه‌رى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه پێكه‌وه گرێ بدات و به باش‌ترين شێوه و پێشكه‌وتووترين ته‌كنه‌لۆژياى سه‌رده‌م له بوارى هێڵى ئاسنيندا له ڕێگه‌ى كۆمپانياى بيانيى پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام بدرێت. بۆ ئه‌مه‌ش تيشك خرايه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چه‌ندين لايه‌نى جيهانيى پسپۆڕ ئاماده‌ييان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌يه‌كى وا نيشان داوه و هه‌ردوولا داكۆكييان له سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆه‌كه كرده‌وه.
