8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- به مه‌به‌ستى پشتیوانیكردن له زیندانیانى كوردى مانگرتووى ناو زیندانهكانى توركی به‌به‌شداری ده‌یان رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌شارۆچكه‌ى قهلاَدزىَ خۆپیشاندانێكى هیمنانهیان له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ى ئاماده‌یى شارۆچكه‌كه ئه‌نجامدا و پاشان خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ى چه‌ندین دروشم به‌ره‌و باخى گشتیى ناوشار بهرِێكهوتن و لهوىَ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازدا‌و به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شى رێكخراوه‌كان خوێنرایه‌وه كه تێیدا پشتیوانیى خۆیان بۆ داواكارییه‌كانى زیندانیانى كوردى مانگرتووى ناو زیندانهكانى توركیا دهربرِیوه و داواش له‌حكوومه‌تى توركیا ده‌كه‌ن داواكارییه‌كانى زیندانیان له دابینكردنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كورد‌و ئازادكردنى زیندانیانى سیاسى جێبه‌جێ بكات و هاوكات دا‌واشیان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه كه فشارى توند بخه‌نه سه‌ر توركیا.