نه‌ناسراوان پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری تێكده‌ده‌ن

نه‌ناسراوان پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری تێكده‌ده‌ن
8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌دێی رِزگاری سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی كه‌لار ئاشكرای ده‌كه‌ن نه‌ناسروان هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناحیه‌كه‌یان و ده‌ڵێن شه‌وی رابردوو ئۆڤه‌رپاسێك له‌لایه‌ن نه‌ناسراوانه‌وه‌ ده‌شكێنرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی رزگاری رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ئۆڤه‌رپاسێك له‌شارۆچكه‌ی رزگاری ده‌شكێنرێت، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن شاره‌وانی رزگارییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.
Top