به‌رپرسی ئۆفێسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن چوار رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی برِوانامهی پسپۆرێتی پێده‌درێت
له‌مباره‌یه‌وه هیندرێن محه‌مه‌د گوتی: پێدانی ئه‌و برِوانامهیه ته‌نیا به‌و كه‌سانه ده‌درێت پسپۆرن له‌بواری هه‌ڵبژاردن و په‌ره‌پێدانی سسته‌می كاری هه‌ڵبژاردن، ئه‌و رێكخراوانه‌ی برِوانامهیشیان پێداوم تایبه‌تمه‌ندن به‌بواری هه‌ڵبژاردن له‌دنیا، به‌وه‌رگرتنی ئه‌و برِوانامهیهش له‌مه‌و دوا ده‌توانم وه‌ك پسپۆر له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا له‌بواری هه‌ڵبژاردندا كار بكه‌ن.
هیندرێن محه‌مه‌د ساڵح به‌رپرسی ئۆفێسی هه‌ولێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌س له‌عێراق و كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی تایبه‌مه‌ند به‌هه‌ڵبژاردن ئه‌م جۆره برِوانامهیهی پێبدرێت، هاوكات ناوبراو یه‌كێك بوو له‌كاندیده سه‌ره‌كییه‌كان بۆ پۆستی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌عێراق.
