ئه‌میر و وه‌لی عه‌هدی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر پێشوازییان له سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری كرد
له میانی دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و رێگاكانی پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرا ، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی هاوبه‌شی هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا .
پێشتریش هه‌ر له دیوانی ئه‌میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له ده‌وحه ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن سمو شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی وه‌لی عه‌هدی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ری پێشوازیان لێكرا، له‌و دیداره‌دا وه‌لی عه‌هدی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كێتیی خاكی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێگه سروشتییه‌كه‌ی خۆی كرد ، هه‌ر له‌و دیداره‌دا تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردولا كرا .
ئێواره‌ی دوێنێش هه‌ر له ده‌وحه، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن شێخ حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال سانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر پێشوازیی لێكرا .له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوولادا، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به‌خێرهاتنی گه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد و هیوای خواست ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێزیان ببێته هۆی پته‌وتركردن و پاڵپشتیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و كردنه‌وه‌ی بواری زیاتری هاوكاریی له نێوان هه‌ردوولادا .
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و رێگاكانی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولادا بێت . هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ند بابه‌ت و پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا كرا . هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی بوون .
پاشان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئێواره‌خوانێكی رێزلێنانی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێكخست كه شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانیش ئاماده‌ی بوون .
جێی باسه به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری به گه‌یشتنیان بۆ ده‌وحه، له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د بن عه‌بدوڵڵا ئال مه‌حموود جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی قه‌ته‌ر پێشوازییان لێكرا .
