سه‌رۆك وه‌زيران ئاماده‌ى يادى كۆمارى توركيا ده‌بێت
ياده‌كه كه له لايه‌ن كونسولخانه‌ى توركياوه ڕێكخرا بوو، چه‌ندين ديپلۆماتكار و نوێنه‌رانى كونسولخانه‌كانى وڵاتان له هه‌ولێر و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى ڕه‌وه‌ندى توركيا له هه‌رێمى كوردستان و كارساز و ڕۆژنامه‌نووس و ميدياكارانى توركيا و هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى بيانى له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.
له وته‌يه‌كدا كونسولى توركيا له هه‌ولێر، ئاماژه‌ى به به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيا كرد و ڕايگه‌ياند كه په‌يوه‌نديه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌نديى ستراتيژين و له بواره‌كانى سياسى، ئابوورى، وزه و بازرگانيده زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه چوون و ڕۆژانه 600 هاووڵاتى له هه‌رێمى كوردستان ڤيزاى توركيا وه‌رده‌گرن.
