6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- دواى تێپه‌ربوونى دوو رۆژ به‌سه‌ر دواین بۆردوومانكردنیان فرِۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا جارێكى دیكه ده‌ستیان به بۆردوومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى سنووری شارۆچكه‌ى سیده‌كان كرده‌وه و به پێی زانیارییه‌كانیش بۆردوومانه‌كه هیچ زیانێكى گیانى به دواوه نه‌بووه. محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى سیده‌كان رایگه‌یاند: شه‌وى (4/5) له دواى كاتژمێر (1)ى شه‌و فرۆكه جه‌نگییه‌كانى تووركیا ناوچه‌ى خواكورك و گونده‌كانى شووشان و خهسۆران و هه‌روه‌ها گه‌رووى شێخ زاداى سنووری ده‌شتى هێرتیان بۆردوومان كرده‌وه , كه خۆشبه‌ختانه بۆردوومانه‌كه زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بووه , شایانى ئاماژه‌پێدانه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بۆردوومانه‌كان هۆكارێك بوونه بۆ ئاوهداننهبوونهوهو نهبووژانهوهى به‌شێكى زۆری گونده‌كانى سنووره‌كه له هه‌مانكاتیشدا به هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه (73) هاووڵاتى سڤیل شه‌هید و زیاتر له (90) هاوڵاتیش بریندار بوونه ئه‌مه جگه له له‌ناوچوون و مرداربوونى سه‌دان مه‌روماڵات و سووتانى سه‌دان دۆنم پاوان و باخچه و باخاتى ناوچه‌كه كه زیانى ژینگه‌یی زۆری هه‌بووه.