که‌رکوک؛ هه‌زار که‌س له رێگه‌ی تیروپشکه‌وه وه‌ک کارگوزار داده‌مزرێن
\"نه‌سرین خالید\"" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له لیژنه‌ی دامه‌زراندن به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: تیروپشک بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه بووه که داوای دامه‌زراندنیان کردووه له کۆی ئه‌و 1000پله‌یه که وه‌ک کارگوزار به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه وه‌ک شۆفێر، پاسه‌وانی قوتابخانه‌کان و خزمه‌تگوزاری قووتابخانه‌کان.
نه‌سرین خالید گوتی: ئه‌و 1000پله‌یه، 750پله‌یان بۆ ناوشاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری و 250که‌سیش بۆ قه‌زای حه‌ویجه دیاری کراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک روونی کرده‌وه: ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌درێته بێوه‌ژنه‌کان له هه‌ر شوێنێکی پارێزگای که‌رکوک بێت.
نه‌سرین خالید ئاماژه‌شی دا: خه‌ڵکانێک هه‌ن زه‌ویان پیشکه‌شی قووتابخانه کردووه، ئه‌م که‌سانه هه‌ر پۆستێکی کارگوزارییان داوا کردبێت، لێی داده‌مه‌زرێن."
