کونسوڵخانەی ڕۆمانیا لەهەولێر كرایەوە

کونسوڵخانەی ڕۆمانیا لەهەولێر كرایەوە
5ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- لەکاتی كردنەوەی کونسوڵخانەی ڕۆمانیا لەهەولێر، فواد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لەوەزیرانی حكوومەتی هەرێم و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا ئامادەی بوون.
وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا، تیتۆس كۆرلاچیان، لەوتەیكدا لە کاتی كردنەوەی کونسوڵخانەی ڕۆمانیا ڕایگەیاند:\" خۆشحاڵین بەكردنەوەی کونسوڵخانەی ڕۆمانیا لەهەولێر، سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكەینكە ئامادەباشیان كردبوو، سوپاسی هەوڵەكانی بەغداش بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە بۆ هەوڵەكانیان دەكەین\"".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی ئێمە بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوانمان و بەرهەمی باشی دەبێت.
تیتۆس كۆرلاچیان گوتی: كردنەوەی کونسوڵخانەی ئێمە لەهەولێر ئاسانكاری تەواو دەكات بۆ هاتووچۆی زیاتر و پەیوەندیەكان بەهێزتر دەبن.
هەروەها سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، فواد حسێن، لەگوتەیەكیدا ڕایگەیاند، بەناوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵین بە كردنەوەی کونسوڵخانەی ڕۆمانیا لەهەولێر، كردنەوەی قونسڵخانە دەبێتە هۆی فراوانكردنی پەیوەندیەكان و پەرەپێدانی پەیوەندیەكان.
ڕوونیشكردەوە: كردنەوەی کونسوڵخانە دەبێتە هۆی فراوانكردنی پەیوەندیەكان لەبواری بازرگانی و ئابووری و كلتوری.
فواد حسێن، گوتی: هەرێم ئامادەیە بۆ پێشوازی كردن لە كۆمپانیا ڕۆمانیەكان بۆ ئەوەی بێن لەهەرێم كار بكەن."
Top