كه‌ركوك.. باندێكی بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كرێن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری هێزه‌كانی ئاسایش و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، توانرا كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت كه بازرگانی به‌ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كر،دوای لێكۆڵینه‌وه ناوی ئه‌و گروپه‌ی ئاشكراكرد كه هاوكارییان كردووه له بازرگانیكردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان و ژماره‌یان حه‌وت تۆمه‌تبار بوو.
وتیشی: دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان بانده‌كه درانه دادگا‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌ماده‌ی 39 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندكران.
ناوبراو ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد كه هه‌ر دوێنێ گه‌نجێكی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه كه ماده‌ی سیكۆتینی به‌كارهێناوه‌و دوای لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵیدا، دانی به‌وه‌داناوه كه له‌گه‌ل چه‌ند ژنێكدا كاری دزیكردن و گیرفان بڕین ده‌كه‌ن.
