تۆمەت هەڵبەستنەکانی زەید عومەر ئاغا تەنیا بۆ خۆدەرخستنە

تۆمەت هەڵبەستنەکانی زەید عومەر ئاغا تەنیا بۆ خۆدەرخستنە
لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە گۆڤاری لڤینی (ژمارە ٢١٣ی رێکەوتی ١/١١/٢٠١٢)، زەید عومەر ئاغا تۆمەتێکی هەڵبەستووە کە گوایە لە لایەن ئاژانسی پاراستنەوە هەوڵی لەناوبردنی دراوە و لەو میانەشدا ئاماژەی بە ناوی بەرێز کاک مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و چەند بەرێزێکی دیکە کردووە. لێرەدا ڕایدەگەیەنێن کە ئەم بابەتە فابریکەی خەیاڵی خۆیەتی و تەنیا بۆ خۆدەرخستنە، هەر بۆیەشە ئێمە رێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەم تۆمەتە نابەجێیانە و کەسانی پشت ئەم بابەتە دەگرینەبەر.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
نووسینگەی تایبەت
٤/١١/٢٠١٢
Top