تائێستا لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك نه‌گه‌یشتۆته هیچ رێكه‌وتنێك
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، نه‌بیل حه‌ربو، به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندوو، پرسی شێوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌و تائێستا ئه‌ندامانی لیژنه‌كه نه‌گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌رێك كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره له‌سه‌ری كۆك بن.
نه‌بیل حه‌ربو گه‌شبین نییه به‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراوداو پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بگاته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و، وتی، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئوسامه نوجێفیدا ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی چه‌ند پێشنیارێكی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بۆ شێوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیباشه كه پشت ببه‌سترێت به‌دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 32 بۆ هه‌ر پێكهاتیه‌ك‌و رێژه‌ی له‌سه‌دا چواریش ته‌رخان بكرێت بۆ مه‌سیحییه‌كان.
بریاره 20ی نیسانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
به‌هۆی ناكۆكی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌وه، له‌ساڵی 2009وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامنه‌دراوه.
