به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بهئۆپراسێۆنهكانی دیجله‌وه ئامانجی سیاسی هه‌یه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر لیستی برایهتیو پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، ڕه‌شید خورشید، ئه‌مرۆ، شه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان له‌باره‌ی به‌ستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌ندامه كورده‌كانی كه‌ركوك‌و دیاله‌یان هه‌یه‌و \"پێمانخۆش نیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین بخرێته ژێر ڕكێفی ئۆپراسێۆنهكانی دجله‌وه\"".
جگه له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك‌و دیاله، به‌فه‌رمانی نوری مالكی سه‌رۆك وزیرانی عێراق چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش خرایه ژێر دهسهڵاتو كۆنترۆڵی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌وه.
ڕه‌شید خورشید وتیشی، \""نوری مالكی شكستی خوارد دوو پارێزگا به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و فیرقه‌كانی 12ی كه‌ركوك‌و 5ی دیاله‌و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌وێته ژێر ڕكێفیهوهو كورده‌كان ڕهتیانكردوه، بۆیه ئێستا بۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌و بۆپهردان به‌پرۆسه‌ی عهسكهرتاریو دوورخستنه‌وه‌ی گومانی سیاسی لهئۆپراسێۆنهكانی دیجله ئه‌و كاره‌ی كرد [سپاردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بهئۆپراسێۆنهكانی دیجله]\"".
ناوبراو جه‌ختیكردوه كه ئه‌وان به‌ستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی سه‌ڵاحه‌دین بهئۆپراسیۆنهكانی دیجله‌وه به‌بابه‌تێكی سیاسی ده‌زانن، بڕوای خۆشی نیشاندا كه مالكی به‌م كاره‌ی ده‌یه‌وێت هێزه سه‌ربازیه‌كان تۆكمه تر بكات بۆ ئه‌وه‌ی سنوری ههرێمو ناوچه‌كانی عێراق توند‌و تۆڵ بكات بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر بارگژیهك له‌نێوان ههرێمو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ڕووبدات.
لیستی برایهتیو پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كانی سنوری قه‌زای دووز خورماتوو له‌خۆ ده‌گرێت."
