14ـەمین كۆنگرەی یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان دەستی پێكرد

14ـەمین كۆنگرەی یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان دەستی پێكرد
3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- بە چاودێریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی و لە ژێردروشمی دوێنێ خەبات، ئەمڕۆ زانست، سبەی داهێنان، 14ەمین كۆنگرەی یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەخت دەستی بە كارەكانی كرد.
كۆنگرەكە بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەركردایەتی دەستی پێكرد.
عرفان عەزیز سكرتێری یەكیەتیی قوتابیانی كوردستان لە وتەیەكیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی یەكیەتییەكە لە ڕابردوو و لە ئێستادا كرد.
كۆنگرە 2ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا سكرتێرێكی نوێ بۆ یەكێتیەكە هەڵدەبژێردرێت.
Top